حەمە ئاغای بڵباس، بڕیاری دابوو لە ئاوایی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  739 بینین

حەمە ئاغای بڵباس، بڕیاری دابوو لە ئاواییەکەیا هەر کەس نوێژ نەکا جەریمەی بخاتە سەر، کابرایەکی بڵباس ناچار هەڵسا و لە ترسانا دەستی کرد بە نوێژ کردن، بەم جۆرە نییەتی هێنا: نوێژی دەکەم، نوێژی دوور و درێژی دەکەم، لۆ «حەمە ئاغای بڵباسی» دەکەم... کوڕی مرێ، کچی مرێ، هەڵڵاهو ئەکبەر!