حەمە ئاغای بڵباس، بڕیاری دابوو لە ئاوایی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1100 مشاهده
حەمە ئاغای بڵباس، بڕیاری دابوو لە ئاواییەکەیا هەر کەس نوێژ نەکا جەریمەی بخاتە سەر، کابرایەکی بڵباس ناچار هەڵسا و لە ترسانا دەستی کرد بە نوێژکردن، بەم جۆرە نیەتی هێنا: نوێژی دەکەم، نوێژی دوورودرێژی دەکەم، لۆ «حەمە ئاغای بڵباسی» دەکەم... کوڕی مرێ، کچی مرێ، هەڵڵاهو ئەکبەر!