کابرایەک هەبوو لە سولەیمانی بە ناو بازاڕ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  977 بینین

کابرایەک هەبوو لە سولەیمانی بە ناو بازاڕا چەوەنەری کوڵاوی ئەفرۆشت، بە دەنگێکی خۆش و بە نەزم بەم جۆرە بانگی ئەکرد و ئەیوت:

هەتیوی بێ باوکە چەوەنەر، خورمای بێ ناوکە چەوەنەر، کۆرپەی بێ دایکە چەوەنەر، سوورەی بەر مەمکە چەوەنەر، قیتەی ناو گەڕەکە چەوەنەر، هەی چەوەنەر، چەوەنەر، چەوەنەر...