یەکێ لە شێخەکانی کەسنەزان ئەچێتە ماڵی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1523 مشاهده
یەکێ لە شێخەکانی کەسنەزان ئەچێتە ماڵی «خدر وەیس»ی سەرۆکی خێلی «ئاڵی بەگی». کابرای شێخە ئێجگار زۆربڵێ و لەگەڵ ئەوەش فرە ناشیرین و بێفەڕ ئەبێ! لە دوای گەڕانەوەی خدر وەیس باسی ئەکا و ئەڵێ:
شێخی چی؟ شێخی شڕ ددانی، گای ماسیاگ چاوێ، گون سەر شەکەنێرێ، مس قوپیاگ دەمێ، جاش گەمە کەر لووتێ، توک بن گون ڕیشێ!