یەکێ لە شێخەکانی کەسنەزان ئەچێتە ماڵی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1362 بینین

یەکێ لە شێخەکانی کەسنەزان ئەچێتە ماڵی «خدر وەیس»ی سەرۆکی خێلی «ئاڵی بەگی». کابرای شێخە ئێجگار زۆر بڵێ و لەگەڵ ئەوەش فرە ناشیرین و بێفەڕ ئەبێ! لە دوای گەڕانەوەی خدر وەیس باسی ئەکا و ئەڵێ:

شێخی چی؟ شێخی شڕ ددانی، گای ماسیاگ چاوێ، گوون سەر شەکەنێرێ. مس قوپیاگ دەمێ، جاش گەمە کەر لووتێ، توک بن گوون ڕیشێ!