لە دەوروبەری مووسڵ، دوو گوند هەبوون یەکێ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1259 بینین
لە دەوروبەری مووسڵ، دوو گوند هەبوون یەکێکیان کوردی تیا دائەنیشت یەکیان عەرەب، عەرەبەکان ماڵاتەکەیان کردبووە کشتوکاڵی کوردەکانەوە، کوردەکان چوونە لای مەلاکەی خۆیان کاغەزێکیان بۆ بنووسێ بۆ عەرەبەکان کە جارێکی تر ئیشی وا نەکەنەوە. ئەویش ئەم کاغەزەی بۆ نووسین: «عەرەبەکان! الی اختیار و مختار قریتکم، قد دخل فی زراعتنا گا و گۆلککم، لولا پیر و ڕیش سپیکم لقگعنا و لووتی گاوانکم!».