حولی بیابان کە پێی ئەڵێن غوول...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  848 مشاهده

حولی بیابان کە پێی ئەڵێن «غوول» (ئەمە سەرگوزەشتی کوردییە)، فێر ببوو بەهاران کە ئەچوو بۆ کوێستان هەوارگەیەکی ئەخستە شاری هەمەدان، پاییزان کە ئەگەڕایەوە بۆ گەرمیان دیسان لای ئەدایەوە هەمەدان. ئەگەرچی زیانێکی نەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی کە بە قەد حەفتا هەشتا گوریس بخەیتە سەر یەک درێژ بوو، منداڵ و ژن کە چاویان پێ ئەکەوت ئەترسان زۆریان زراویان ئەتەقی. خەڵکەکە بێزار ببوون. ڕۆژێک پیاوێکی ئاقڵیان تەگبیری بۆ کردن کە ئەگەر قەرزاری بکەن ئیتر نایەتەوە بە هەمەدانا! چەند پیاوێک چوونە خزمەتی و وتیان: ئاخر نابێ تۆ بەم زلی و درێژی و ڕووتوقووتییە ئەسووڕێیتەوە جوان نییە. وتی: بڵێم چی خۆ من هیچم نییە کە جلی پێ بکڕم. وتیان: ئێمە جلت بە قەرز بۆ ئەکەین ساڵێکی تر قەرزەکەمان بدەرەوە. غوول وتی: هەزار جار کوا ئێوە ئەوەم لەگەڵ بکەن؟ ئینجا هاتن هەموو شاری هەمەدان هەر ماڵێ تۆپێ جاویان گرد کردەوە، کراس و دەرپێ و کورتەکێکیان بۆ دروست کرد، کە ساڵی دوایی غوول هات بچێ بۆ کوێستان، دوو ڕۆژە ڕێگە لە دووری هەمەدانەوە بە چوار چەنگۆڵە ئەڕۆیشت نەوەکوو خەڵکی هەمەدان چاویان پێ بکەوێ و داوای قەرزەکەی لێ بکەنەوە!