قازیی هەواسان لەگەڵ هەتیوێکی زۆر جوان...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  881 مشاهده

قازیی «هەواسان» لەگەڵ هەتیوێکی زۆر جوان سەر و ساخت دائەخا، هەرچەند ئامۆژگاری ئەکەن کە شوورەییە دەست لە یەخەی ئەم کوڕە بکەرەوە با ئابڕووی نەچێ، کاری تێناکا. شەوێک پێکەوە ئەنوون، پادشا ئاگادار ئەکەن. ئەویش بەیانی زوو ئەچێتە سەر جێگاکەی، تەماشا ئەکا قازی کوڕێکی جوانی لە باوەشایە و خەنجەر لە کێڵاندا! بە هێواشی خەبەری ئەکەنەوە. قازی سەر بەرز ئەکاتەوە سەیر ئەکا ئیش لە ئیش ترازاوە ئەڵێ: ڕۆژ هەڵهاتووە؟ ئەڵێن: بەڵێ. ئەڵێ: لە کام لاوە؟ ئەڵێن: وەکوو جاران لە ڕۆژهەڵاتەوە. ئەڵێ: کە واتە هێشتا قاپی تەوبە دانەخراوە، خوایە تەوبە بێ لەم ئیشە نابەجێیەم.

پادشا ئەڵێ: ئەم قسانە کەڵکت ناگرێ، ئەبێ لەسەر ئەو کۆشکە بتخەمە خوارەوە پارچە پارچە ببیت بۆ ئەوەی هی تر چاوی بترسێ و کەسی تر جارێکی کە شتی وا نەکا. قازی ئەڵێ: پادشاهم هی وەکوو من زۆرە، یەکێکی تر بخەرە خوارەوە با من چاوم بترسێ. پادشا پێی پێئەکەنێ و لێی خۆش ئەبێ.