یەکێ لە مسکێنەکانی حەماغای سەراو، ئەچێتە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  966 مشاهده

یەکێ لە مسکێنەکانی حەماغای سەراو، ئەچێتە لای ئاغا داوای لنگە گایەکی لێ ئەکا، خۆشی لنگێکی هەیە بۆ ئەوەی جووتەکەی ئەو ساڵە پەکی نەکەوێ، ئاغاش ئەڵێ بچن گازەردی بدەنێ. کابرا ئەیەوێ بڵێ ئاغا ئەگەر گاکە باش نەبێ بە کەڵکم نایە، مەلا ئەحمەدی لاسووریش لە دیوەخان ئەبێ، خێرا دێ بە شانوباڵی گادا، بە جۆرێ باسی ئەکا کابرا هەر خواخوایەتی زوو هەستێ و بە پەلە بچێ وەری گرێ نەوەک ئاغا پەشیمان ببێتەوە. ئەچێ بۆ گاڕان بۆ وەرگرتنی گازەرد، کە چاوی پێئەکەوێ تەماشا ئەکا ئەوەندە لاتە بە «لۆس» نەبێ ڕاست نابێتەوە! هەناسەیەک هەڵئەکێشێ و ئەڵێ: بڕیا، من گا بوومایە و مەلا ئەحمەدی لاسوور باسی بکردمایە!