دوو کابرا لە زۆرانگرتانا بوون، یەکێکیان...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1505 مشاهده
دوو کابرا لە زۆرانگرتانا بوون، یەکێکیان ئەوی کەیانی دا بە عەرزا. ئەوەی کە سەرکەوتبوو، بۆ ئەوەی خۆی هەڵکێشێ هات بە شان و باڵی ژێرکەوتووەکەدا وتی: بە خوا ماڵکاول بەهێزە، تا خستم وەخت بوو هەموو جومگەی شانم لەبەر یەک دەرچێ! ئەوی ژێرکەوتووەکە هەڵسایەوە و ڕووی کردە خەڵکەکە وتی: خەڵکینە! وەڵڵا بڕوا مەکەن، وا مەزانن ئازایی ئەو بوو منی خستووە، لە حیزیی خۆم بوو، ئەگینا ئەو لەو پیاوانە نییە!