کابرایەکی کورد ژنێکی هێنا ناوی لەیلا بوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1247 مشاهده

کابرایەکی کورد ژنێکی هێنا ناوی لەیلا بوو. ڕۆژێک شەڕی لەگەڵ مێردەکەی کرد، مێردە دەنگی نەکرد. ڕۆژێکی تر هەندێ شتوومەکی شکاند، هەر دەنگی نەکرد، جارێکی کە دیسان کاسە و کەوچکەکانی بەملا و بەولادا بڵاو کردەوە و فڕێی دان. کابرا ئیتر پێی هەڵنەگیرا گەلێ جنێوی دایێ، ژنەکە وتی: پیاوەکە لە بیرت دێ کە تازە هێنابووتم بانگت ئەکرد لەیلا و لە خۆشیانا گەزگەز باڵات ئەکرد؟ کە چی ئێستاکە جنێوم پێ ئەدەی؟! کابرا وتی: ژنەکە ئێستاکە تێگەیشتووم کە ئەوسا چەندە شێت بووم!