کابرایەکی کورد ژنێکی هێنا ناوی لەیلا بوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1777 بینین

کابرایەکی کورد ژنێکی هێنا ناوی لەیلا بوو. ڕۆژێک شەڕی لەگەڵ مێردەکەی کرد، مێردە دەنگی نەکرد. ڕۆژێکی تر هەندێ شتومەکی شکاند، هەر دەنگی نەکرد، جارێکی کە دیسان کاسە و کەوچکەکانی بەملا و بەولادا بڵاو کردەوە و فڕێی دان. کابرا ئیتر پێی هەڵنەگیرا گەلێ جنێوی دایێ، ژنەکە وتی: پیاوەکە لە بیرت دێ کە تازە هێنابووتم بانگت ئەکرد لەیلا و لە خۆشیانا گەزگەز باڵات ئەکرد؟ کەچی ئێستاکە جنێوم پێ ئەدەی؟! کابرا وتی: ژنەکە ئێستاکە تێگەیشتووم کە ئەوسا چەندە شێت بووم!