کابرایەکی کورد میوانی ماڵێک بوو، شەو لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1521 بینین

کابرایەکی کورد میوانی ماڵێک بوو، شەو لە دوای نان خواردن بە خانەخوێکەی وت: دەمم تاڵە ئەگەر هەیە شیرینییەکم بۆ پەیدا کە. خانەخوێکە وتی: خورمامان هەیە و مێوژیشمان هەیە، کامیان ئارەزوو ئەکەی بۆت بێنم؟ کابراش وتی: خورمژ!