لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٠دا مزاحم ئەمین...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1441 مشاهده

لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٠دا مزاحم ئەمین پاچەچی نایب ڕەئیس وزارەی عێراق بوو. من عەمرم ٣٥ ساڵێک ئەبوو زیاتر، لە دوو بەشی مووی سەرم سپی ببوو. بە چەند ساڵێکی کەم لە پێش ئەم تاریخەدا چاوی پێم کەوتبوو. لەم تاریخەشدا دیسان لە شوێنێک یەکمان گرت، عادەتیشی وابوو بە دانە دانە قسەی ئەکرد. پێی وتم: ماكنت اتٲمل ان ارى رٲسك هكذا عاجلاً!عربی منیش کتووپڕ پێم وت: ٲفردني الدهر، وٲلمتنی المصائب، فاشتعل الرٲس شیبا.عربی