کابرایەک بوو بە میوانی ماڵە کوردێک، نانی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1716 مشاهده

کابرایەک بوو بە میوانی ماڵە کوردێک، نانیان دانا چێشتەکە زۆر گەرم بوو، کابرای میوان هەموو دەم و ددانی سووتا! لە تاوانا سەری بەرز کردەوە و سەیرێکی دارەڕای خانووەکەی کرد، بۆ ئەوەی خاوەن - ماڵەکە هەستی پێ نەکا، پێی وت: ئەرێ برا ئەم خانووەت بە چەندی دروست کردووە؟ کابرای خاوەن ماڵیش وتی: بە دوو فوو و سەبرێک.