بەگێک تلیاکی ئەکێشا، ڕۆژێ دابووی لە سەری...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1098 مشاهده

بەگێک تلیاکی ئەکێشا، ڕۆژێ دابووی لە سەری، ڕووی کردە حەمە ڕەحیمی پیاوی، وتی: حەمە ڕەحیم ئێستا ئەگەر هەزار لیرەم ببوایە، پێنج سەد لیرەم ئەدا بە پەنجا ئەسپ و تفەنگ و پەنجا پیاوم سوار ئەکرد ئەمخستنمە پشت سەری خۆم، ئەچووین بۆ تاران، بایی پێنج سەد لیرەکەی تر تلیاکمان ئەکڕی و ئەهاتینەوە! حەمە ڕەحیمیش وتی: وەڵڵا میرم ئەگەر مژێکی تر لە بافوورەکە بدەی هیچ سواریشت ناوێ هەر خۆت ئەچی ئەیکڕی و دێیتەوە!