لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٠دا مزاحم ئەمین...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1444 بینین
لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٠دا مزاحم ئەمین پاچەچی نایب ڕەئیس وزارەی عێراق بوو. من عەمرم ٣٥ ساڵێک ئەبوو زیاتر، لە دوو بەشی مووی سەرم سپی ببوو. بە چەند ساڵێکی کەم لە پێش ئەم تاریخەدا چاوی پێم کەوتبوو. لەم تاریخەشدا دیسان لە شوێنێک یەکمان گرت، عادەتیشی وابوو بە دانە دانە قسەی ئەکرد. پێی وتم: ماكنت اتٲمل ان ارى رٲسك هكذا عاجلاً!عەرەبی منیش کتووپڕ پێم وت: ٲفردني الدهر، وٲلمتنی المصائب، فاشتعل الرٲس شیبا.عەرەبی