لە شار قوڕیان ئەپێوا، کابرایەکی کورد...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1651 بینین

لە شار قوڕیان ئەپێوا، کابرایەکی کورد بەوێدا تێپەڕی پرسی ئەوە چییە؟ وتیان: شا مردووە وتی: ئۆ! خۆزگەت پێ نەوێ ئەو «مێ» ئەمرێ، ئێستا ئێژی شا مردگە! «مێ» مەڕە.