جەژنی ئەم ساڵمان دڵتەنگە، ماتە
از کتاب:
گوڵاڵە سوورە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
1 دقیقه
801 مشاهده
جەژنی ئەم ساڵمان دڵتەنگە، ماتە
«تۆماری یادی هەوڵ و خەباتە»
نیگارێکی وای بۆ کورد هێناوە
کە نەخشی هەموو ئەشک و خوێناوە
نیگاری دار و کانییەک لیخن
کوردێک لەسەر دار ڕووبەڕووی دوژمن
خوێن تێکەڵ ئەکا بە ئاوی کانی
خۆی ئەدا بە کوشت بۆ کوردستانی
«دڵ بەکوڵ ئەڵێ ئەی کوردی زیندوو»
«لەبیرتان نەچێ جەژنانی پێشوو»