کاروانی ئێمە کەوتۆتە ڕێگا

از کتاب:
گوڵاڵە سوورە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  645 مشاهده
کاروانی ئێمە کەوتۆتە ڕێگا
بە ئامانجی کورد هەر ئەبێ بگا
ئەگەرچی شەوی خەباتی ژیان
گیانی زۆر لاوی وەک گوڵ هەڵوەران
بەڵام هەر ئەبێ شەفەق دەرکەوێ
کورد لەم هەورازە سەختە، سەرکەوێ