؟؟؟

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  784 مشاهده
مەلیکی ڕەحمەتی فەیسەل ئەزانی
زەمان چەند عەسرە پیاوی وای نەهانی
چەنێ گەورە ئەلەم عەسرە پەیا بوون
لەسەر نەزم و ئیدارە و ئاوەدانی
وەلێ ئەم نەزم و تەرتیب و ئیدارە
بەکردە و عەقڵی ئەم بوو حوکمڕانی
شەو و ڕۆژ بۆ عێراق سەعی و پەلەی کرد
بەئیستیقلال و ئازادی گەیانی
عێراق ئیمڕۆ لە ڕیزی دەوڵەتانە
لە عوسبە پیاوی بەرزە قەدر و شانی
مەرامی بوو کە دی ساحیب جەلالە
لە بۆ جەننەت فڕی ڕۆحی ڕەوانی
دەما و دەم، ڕۆژ بەڕۆژ، پایە بەپایە
بەرەو ژوورە عێراق ناوونیشانی
ئەوا ئەمنییەت و ڕێگە و مەعاریف
دیارە، نایەوێ بۆ من بەیانی
ئەگەر چی ڕەحمەتی ڕۆیی لە دنیا
هەتاکو نەفخی سوورە ناوی، مانی
ئەوەی پێویستە ئیمڕۆکە لەیەزدان
یەکە ڕۆڵەی مەلیک غازی ژیانی