سەردەمێکی ڕابوردوومان
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
1 دقیقه
755 مشاهده
سنە و سابڵاغ و کرمانشاهـ و کەرکووک و سلێمانی
شنۆ و لاجان و سەردەشت و بناو و شاهـ سەیوانی
عەمادیە و دهۆک و عەقرە و سنجار و هەم زاخۆ
ڕەواندوز و قەڵادزە و ڕانیە و زێبار و بارزانی
سەڵاحییە لەگەڵ ئەربیل و کۆیێ و شەقڵاوە و پردێ
شەهربازاڕ، هەڵەبجە و چەمچەماڵ و ئەهلی بازیانی
جوانڕۆ و سەقز و بانە، ساراڵ و ئەبرئامانە
لەگەڵ بێجار و ئەفشارە لە ئێلاخ و مەریوانی
کرند و ئەسعەد ئاباد و بروجورد و نەهاوەندە
سەهەند و قەسری شیرینە، لوڕ و سەرپێل و گێلانی
ڕەعییەی ئەردەلانی لوڕ زوان و قەومی جەنگاوەر
ئەمانە یەکدیگیر بووبوون لەژێر بەیداخی بابانی
ئەسیریتخلص بۆ بڵندی و یەکدیگیری و شانی ئەم قەومە
فیداکە دەوڵەت و گیانت بەناوی ڕاهی ئینسانی