نیقۆتین
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
1 دقیقه
953 مشاهده
بۆ چی ڕۆڵە تاڵ ئەکەی بەمژینی تنباکۆاعلام دەمت
سست ئەگەی بەو دووکەڵە بونیادی شیرینی لەشت
ماددەیێکی زەهری تیایە ناوی نیقۆتینە ئەو
دەتچرووسێنێتەوە، بێ فەڕ ئەکا ڕەنگی گەشت
سیوو جەرگت پێ ئەکا ژاری، نەفس تەنگاوەیی
کۆکە وو سیل و سەراسی فرتە، کەم هێزی بەشت
ترسنۆکی و گێژ و وێژی و شەونخوونیش بەرتەرف
ئاخری ڕۆژێک ئەبێ نامێنێ بیرو هیممەتت
چاخی پیری کول ئەبێ لێو و چەناگەت خوار و خێچ
ڕۆژ و شەو سەرسم ئەدەی وەک بازی قوچاخی ڕەشت
ئەو دراوەی وا تماکۆاعلامی پێ ئەسێنی بۆ سووتن
ڕۆژێ بۆ ئەو درهەمە گڕ ئەگرێ دوودی حەسرەتت
گەر خەزینەتبێ مەکە مەیلی تماکۆاعلام لاوی من
ئەو دراوەی وا بەوی دەی بیدە پێویستی گەلت
ئامەدی کوردوستانە بۆیە دەیکێشم مەڵێ
بالەجێی ئەو ئابریشم پێک بێنێ پیاوی میللەتت
قەیرە وو پیرت ئەسیریتخلص گەرچی گوێ نادەن بەمە
وەک کەلامی قودسییە لای ساوا و لاوی نەوڕەست