بەگورجی بجووڵە

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  999 مشاهده
بەگورجی بجووڵە لە کاری کەست
لە عالەم بەجێماوەیە میللەتت
لە بۆ کاری خۆت هەر چەنێ سەعیکەی
نەبێ چاکی خزمت نییە میننەتت
ڕەهابی ئەلەم ڕۆژەدا سەرکەوی
بەڕاستی ئەوانن سەر و سەروەتت
هیوای من وەهایە بەچەن ساڵی تر
نەمێنێ خەم و عاجزی و حەسرەتت
ئەمە مروەتە نوقمی خۆراک بی
بەدوو نانی جۆ تێر نەبێ میللەتت
ئەگەر هۆگری تۆ بە کوردان نەکەی
لە ڕووی دوژمنت نابێ هیچ هەیبەتت
نەکەی حورمەتی بێ فەڕی خزمی خۆت
دەسا گەورەیان ناگرن حورمەتت
بەخزمی بزانە هەموو پیاوی کورد
بەڕاستیش ئەوانن قووەت و قودرەتت
وەها بەموتیعی وتەت بن هەموو
نیشانی بێگانەت بدە شەوکەتت
بکە هەر چی چاکە نەسیحەت بەوان
ئەوانن موعینت دەمی زیللەتت
فیدابی ئەسیریتخلص لە ڕێی میللەتت
لە پاش مردنت هەر دەبێ حورمەتت