وەکوو کوشتەی قەساب ئەی دڵ چییە وا غەرقی خوێناوی
از کتاب:
دیوانی سافی هیرانی
اثر:
صافی هیرانی (1873-1942)
1 دقیقه
1707 مشاهده
وەکوو کوشتەی قەساب ئەی دڵ چییە وا غەرقی خوێناوی
لە گۆشەی بێکەسی دائیم لەغەمدا مات و داماوی
ئەگەر فەرمووی لە قەتلی عاشقان بێباکە ئەم شۆخە
هەزاری کوشتووە وەک تۆ قەدی لاولاویی و لاوی
لە تەعریفی بڵێم چی با قەڵەم دەرچی بڵێم هەرچی
تەواو نابێ بەچی ئەوسافی پێچی پەرچەمی خاوی
چ سەییادێکە، سەد وەحشی لە چینی پرچی پێچاوە
خەڵاسی تۆ نییە ئەی دڵ لە داوی زوڵفی باداوی
ئەگەر فەڕزەن عەدوو بێتن ببینێ چاوەیی چاووم
لە بۆ من خوێن دەبارێنی لەسەر دوو چاوەیی چاوی
دڵا، دێوانەیی خۆتە کە یار بێمەیلە ئێستێکە
دەنا ئەو هەر لەسەر ئەو عەهدە ماوە تۆ ئەگەر ماوی
مەڵێن سافیتخلص کە ئێستێکە لەیادی یار نییە یاران
لە دڵدا فیکری دڵدارە و هەمیشە زیکر ئەکا ناوی