شادیی قەلبی حەزینم، نووری چاوانم ئەتۆی

از کتاب:
دیوانی سافی هیرانی
اثر:
صافی هیرانی (1873-1942)
 1 دقیقه  1779 مشاهده
شادیی قەلبی حەزینم، نووری چاوانم ئەتۆی
مەرهەمی زام و برینم، دەرد و دەرمانم ئەتۆی
وا لە تاریکی فیراقت، ڕێگەکەم ون کردووە
شەمعی بەزمی جان و دڵ، ماهی درەخشانم ئەتۆی
گەر بە دەستی خۆتەوە قەتلم بکەی مەمنوونی تۆم
سەد ئەوەندە موستەحەققم، قاتڵی جانم ئەتۆی
وا لەبەر بێهەمدەمی خۆم خستە گۆشەی بێکەسی
دەستی یاری بێکەسان و دڵغەریبانم ئەتۆی
سجدەگاهی مەهڕووانە خاکی بەردەرگانەکەت
پادشاهی دڵبەران و شاهی خووبانم ئەتۆی
دەر بەدەر، خوێنین جیگەر، ئاوارەیی یار و دیار
دەردمەند و خەستەدڵ، مەعلوومە لوقمانم ئەتۆی
وا لەتاو زوڵمی فیراقت بێ هەواڵ و بێ مەکان
هاتمە بەر دەرگای عەداڵەت، شاهـ و سوڵتانم ئەتۆی
بەختی بەد نەیهێشت لە عەهدی تۆ بە کامی دڵ بگەم
جانی من، ساحێب وەفا وو عەهد و پەیمانم ئەتۆی
سافییاتخلص سا عاشق و دێوانە وو حەیرانی تۆم
ڕێی موسولمانی چ لێ بکەم، نووری ئیمانم ئەتۆی