بۆ شەهید نوری حەمە عەلی
از کتاب:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
اثر:
محمدصالح دیلان (1927-1990)
1 دقیقه
811 مشاهده
برینم ئاگرە شاڵاوە خوێنم
سەرینم پڕ لە پشکۆیە شوێنم
لە ڕووی ڕۆژا بەبەرگی ئەرخەوانی
لە توێی نووسراوە نووریم هەر ئەمێنم
ئەمێنم چونکە ڕۆڵەی سووری پشکۆم
بروسکەی ئاڵ و واڵای دەوری ئاسۆم
لەناو دڵدام لەناو خوێن و دەمارام
هەتا کوردێ بمێنێ من لە شارام