بۆ هەڵەبجە
از کتاب:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
اثر:
محمدصالح دیلان (1927-1990)
1 دقیقه
861 مشاهده
ئەی گوڵاڵەی خوێن لێ تکاوی نیسان
ئاودراوی بە جۆگەی خوێنی گریان
لەناو گۆڕا چریسکەی دێت برینم
مەشخەڵێکە بۆ ڕۆژگاری ژینم
لەگەڵتان بووم نەسووتام، ئێستە پشکۆم
خەمی ئێوە و خەمی خۆم گرتە ئەستۆم
ئەگەر دووکەڵ هەناسەم بێت بە خوێناو
ئەچنم تۆڕی ئازادی خۆم بە دێراو
هەتا ئەپوێت دەمار و ئێسقانم
بەقوربانی بچوک و گەورەتانم