بەستەی بێ دەرەتان
یەکەم
از کتاب:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
اثر:
محمدصالح دیلان (1927-1990)
1 دقیقه
743 مشاهده
نە چڵ دیارە ...
نە بێخێ
دەستی بەرمێ
لە تینوانا
ئەخنکێ
چاوی چارە ...
ئەخنکێ
سووک ئەتاسێ
قوڕگی گینگڵ ...
لە ڕۆخ
دەریا ... کە گێژاوە
لای ئەدا لەش
بە کۆمەڵ
شەو ...
لە ترسانا
ئەنووقێ ...
مۆر
دائەگیرسێ
پێستی شەوگار ...
وەک ئەوڕۆژە
کە تیا کوژرا
بڵێسە
وەک ئەو ڕۆژەی
کە ئاسمان
هەڵپڕووکا
وەک ئەو ... ئێوارەیەی
هەتا زریکە ...
لە کۆڵنجی ...
سرووشتی
پڕ
لە بێزوو ...
بە لاشەی
کۆمەڵی
داستان
مێژوو ...
لە ڕۆژێکا ...
کە دڵ
زێر و زەبەر بوو ...
لە کاتێکا ...
هەتا
سەرپشتی
ماسی
ڕمی
بێ دەرفەتیم
نابوو
بە ناخا ...
لە تینوانا ...
ئەوی وترا و ...
ئەوتری
هەمووییم
جوو
تفیشم کردەوە ئەوسا
لە داخا ...!