نوێژێک بۆ باڵای دووری تۆ

از کتاب:
قەڵای ڕاز
اثر:
ژیلا حسینی (1964-1996)
 1 دقیقه  737 مشاهده
کە باڵات ئەکەم بە کۆڵەیەکی نوورانی و
لە کانیی چاوەکانیشتا دەستنوێژ ئەگرم
خوا دێتە خوارەوە و ئیتر
بۆ دیتنی سەر هەڵنابڕم
خۆی دێ لە بەرانبەرمەوە ڕائەوەستێ
کە کڕنۆشی بۆ ئەبەم و
سەر لە سوجدەی هەڵئەساوم
پێئەکەنێ و
دڵنیاییم پێ ئەبەخشێ
ئەوسا ئەبم بە هەتاوێکی تەقاوە و
هەرچی ئازاری دووریتە
ئەیسووتێنم
ئەی ئازارە کەڵەگەتە
چاوگەشەکە!