کچەکە گیان

بۆ ئەو کچە جوانەی لە کۆڕی ئەدەبیی مەولەوی کورد شێعری خوێندەوە.
از کتاب:
قەڵای ڕاز
اثر:
ژیلا حسینی (1964-1996)
 1 دقیقه  1122 مشاهده
کچەکە گیان
پێش چاوی تۆ گەلێ چاوم دیوە
ماسیی خۆزگەی نیگاکانم
ڕووباری زۆر نیگای تریشی ناسیوە
بەڵام هیچیان هێندەی چاوە نەرمەکانت
لە کاتی خوێندنەوەی شێعری دڵداریتا
گەرم نەبوون
کانگای حەیا و شەرم نەبوون
پڕ بە ناخی دایکایەتیم
خۆشم ویستی
ئەو کاتەی وا شەرمێکی جوان
لێوی گەستی