گەلی هەژار

بۆ شەهیدی نەمر سمایل شەریفزادە (سمکۆ)
از کتاب:
گوناهـ
اثر:
علی حسنیانی (1939-1992)
 1 دقیقه  1415 مشاهده
گەلی هەژار و خەمینم، لە زوڵمی بێگانە،
لە گوێن سەهۆڵی سەری دوندی لەند و هەوشینان،
کە تاقەتی نیە خۆ ڕاگرێ لەبەر گەرما،
تواوە تک تک و ڕێی گرتە بەر بەرەو هیچی
گەلی هەژار و خەمینم،
لە کاتی هەوڵی دوایی کە نەمرێ، خۆ بگرێ،
وەکوو ستێری بەیانی لە ئاستی تیشکی هەتاو
لەگەڵ هومێدی بەسەرچوونی ڕۆژ و هاتنی شەو
نەما، مەحو بۆوە...
گەلێ کە دانەیی تۆپی زەمانە نەیدەشکاند،
لە ژێری باری گرانی گوناهی پێشینیان،
وەکوو وەنەوشەی ملکەچ لە ئاستی هێرشی با،
بەبێ ئەوەی کە بپاڕێتەوە و بناڵێنێ،
چەماوە، کۆم بۆوە..
خودا! چ زوڵمێکە؟
شنەی شەماڵی بەیانی کە بۆنی گوڵ دێنێ
لە بۆ مە تینی سەموومە، کە مردنی لە گەڵە
ئەوەی کە خادمی گەل بوو، دەهات و خۆی دەنواند،
لە بەختی ئێمە ئەوێستێ لە دوژمنانی گەلە...
 
خودا! هەڵینەگری،
خەم و ئەوەندە بە کێ هەڵدەگیرێ ئەی هاوار...؟
چلۆن بمێنێ گەلی وا هەژار و ڕەنج بە خەسار...؟