بەسەرهات
از کتاب:
گوناهـ
اثر:
علی حسنیانی (1939-1992)
2 دقیقه
1546 مشاهده
پۆلەکۆترێک بووین،
بێ خەم،
بێ خەیاڵ
شەو لە نێو هێلانەی ئاواتێکی بەرز،
هەر یەکی چاوی لە ئەستێرەی گەشی ئومێدی خۆی،
زۆر بە نەرمی هەر وەکوو ڕەوتی شەماڵ،
ڕووبەڕووی تیشکی بەیانی ئارەزوو پێشواز
بەربەیانان،
مەستی خەونی خۆشی شەو بووین
شەو دەبۆوە،
ڕۆژ دەبۆوە.
پۆلەکۆترێک بووین،
بێ خەم،
بێ خەیاڵ
چەل چەلە دەنگێکی خۆشی ئاشنا
لەوبەری دیواری بەرزی دانراو ::هەستی مەستی ڕادەژاندین
کاتێکیش ئەو دەنگە دەبڕا،
خۆ فریو دان خۆ هەبوو پۆلەکۆترێک بووین،
بێ خەم،
بێ خەیاڵ
جوانترین مێرگی خودامان بوو
تاکوو ڕۆژێ، داخەکەم:
یەک لە ئێمە هەڵفڕی،
ڕۆیی،
هەواڵی لێ بڕا
چونکە ڕاوکەر شوێنی هەڵگرتبوو
ئێمە وا مەس بووین کە تا بەینێکی بڕوامان نەکرد
پاشی چەندێ:
سرت وخورتن کەوتە بەینێ،
کۆڕی خۆشن لێ بڵاو بوو
ماوەیەک ڕابرد،
یەک یەک و دوو دوو و سێ سێ کۆڕمان بەست
کۆڕێکی نوێ
- لێی نەڵێم باشە!
تازە ڕاوکەر کۆتری دیبوو،
فێر ببوو پێمان
تازە بێ و دەست هەڵگرێ لێمان؟
- داخەکەم هەی هوو! ساڵێکیش ڕابرد
چەندێکی دیش
تاکوو یەک شەو،
- یەک شەوەی ڕەش،
هەروەکوو ناخی دڵی دێو و درنج -
داخەکەی گەورە و گرانم:
مێرگ و هێللانەن نەما، تێکچوون
مێرگی ئێمە و چەندی دیکە،
کۆڕی ئێمە و چەندی دیکە
گشت بڵاو بوون
ئەو شەوە ڕاوچی لەپڕ هاتن بە سەر وەربوون...
یان وەچەنگ کەوتین و گیراین،
یان فڕین بۆ ئەوبەری دیواری بەرزی دانراو سەرگوزەشتەی ئێمە وا بوو...
یەک وەبەر کەوت،
یەک لە دەس چوو،
یەک فڕی،
یەک ما،
یەک لە کۆتری دەستی شوشت و بوو بە
قاڵاوێکی ڕووڕەش،
یەک نەترسا سەرگوزەشتەی ئێمە وا بوو
ئێستێ ئێمە و سیسەئەستێرەی هومێد،
پۆلێکی دی و کۆڕێکی دی،
ڕەوتی نێو شێوەردێکی دی
بێ خەم،
بێ خەیاڵ
شەو لە نێو هێلانەی ئاواتێکی بەرز،
هەر یەکی چاوی لە ئەستێرەی گەشی ئومێدی خۆی،
زۆر بە نەرمی هەر وەکوو ڕەوتی شەماڵ،
ڕووبەڕووی تیشکی بەیانی ئارەزوو پێشواز
بەربەیانان،
مەستی خەونی خۆشی شەو بووین
شەو دەبۆوە،
ڕۆژ دەبۆوە.
پۆلەکۆترێک بووین،
بێ خەم،
بێ خەیاڵ
چەل چەلە دەنگێکی خۆشی ئاشنا
لەوبەری دیواری بەرزی دانراو
کاتێکیش ئەو دەنگە دەبڕا،
خۆ فریو دان خۆ هەبوو
بێ خەم،
بێ خەیاڵ
جوانترین مێرگی خودامان بوو
تاکوو ڕۆژێ، داخەکەم:
یەک لە ئێمە هەڵفڕی،
ڕۆیی،
هەواڵی لێ بڕا
چونکە ڕاوکەر شوێنی هەڵگرتبوو
ئێمە وا مەس بووین کە تا بەینێکی بڕوامان نەکرد
پاشی چەندێ:
سرت وخورتن کەوتە بەینێ،
کۆڕی خۆشن لێ بڵاو بوو
ماوەیەک ڕابرد،
یەک یەک و دوو دوو و سێ سێ کۆڕمان بەست
کۆڕێکی نوێ
- لێی نەڵێم باشە!
تازە ڕاوکەر کۆتری دیبوو،
فێر ببوو پێمان
تازە بێ و دەست هەڵگرێ لێمان؟
- داخەکەم هەی هوو!
چەندێکی دیش
تاکوو یەک شەو،
- یەک شەوەی ڕەش،
هەروەکوو ناخی دڵی دێو و درنج -
داخەکەی گەورە و گرانم:
مێرگ و هێللانەن نەما، تێکچوون
مێرگی ئێمە و چەندی دیکە،
کۆڕی ئێمە و چەندی دیکە
گشت بڵاو بوون
ئەو شەوە ڕاوچی لەپڕ هاتن بە سەر وەربوون...
یان وەچەنگ کەوتین و گیراین،
یان فڕین بۆ ئەوبەری دیواری بەرزی دانراو
یەک وەبەر کەوت،
یەک لە دەس چوو،
یەک فڕی،
یەک ما،
یەک لە کۆتری دەستی شوشت و بوو بە
قاڵاوێکی ڕووڕەش،
یەک نەترسا
ئێستێ ئێمە و سیسەئەستێرەی هومێد،
پۆلێکی دی و کۆڕێکی دی،
ڕەوتی نێو شێوەردێکی دی