بخوێنەوە و ئالان بناسە
از کتاب:
شیعرەکانی مەلا ئاوارە
اثر:
ملا آواره (1933-1968)
5 دقیقه
1838 مشاهده
ئالان! ئەی باغ و بێستان
ئەی ناوچەکەی کوردستان
ئەی بەهەشتی سەر زەمین
ئەی نەخشی جان ئافەرین
من بەشی خۆم گەڕاوم
جیهان هاتە بەرچاوم
نەمدی وێنەی تۆ چ شوێن
هەم کوێستان و هەم گەرمێن
خۆشی، لەبەر دڵانی
تا چاو حەز دەکا جوانی
لە هەرزنی دێتە بەرچاو
مێوژ و دۆشاو بە لێشاو
گاکێ و تێپەت و بەردان
جێی مەڕ و ماڵ وەدەر نان
تووتنەکەی زەردەکانی
ڕۆزمەن بێ بە قوربانی
پیربابا پیری مەشهوور
خەڵک لە نیزیک و دوور
لە کوێستان و لە گەرمێن
بەرەوپیلی دەچن و دێن
بادار و سەر بە هەوێ
جێی وایان دەس ناکەوێ
ئاوەدان بێ مەزناوە
مەڵبەندی بەڵەکچاوە
لە کێو لە مازوو چنین
بە هەڵپەڕکێ و پێکەنین
بە دابی هەرزەکاری
دوور لە دنیای خەمباری
شەو و ڕۆژ ڕادەبوێرن
دەس و دڵ و چاو تێرن
خوارەوەی خوارەمیرە
کۆنەجێی مەزن و میرە
ئەشکان و مەزرێ و گەرماو
خاوەن دەغڵ و تووتن و ئاو
بێتووش باخچەی گوڵانە
هێلانەی بولبولانە
کوڕ و کچ و لاو و پیر
هەموو دڵخۆش و دڵگیر
باخ و باخاتی جوانی
مزگەوت و حەوز و کانی
دار و درەخت و سەوزە
ئاوی سارد و بێقەوزە
هەتا دنیا دنیا بێ
وێنەیان پەیدا نابێ
میوەجاتی جۆر بە جۆر
زەرد و سوور و شین و بۆر
شیرن، مزر و مەزەی خۆش
پیاو دەکەن مەست و سەرخۆش
خوڕەخوڕی ئاوی کوێستان
دێتە خوار بۆ نێو بێستان
چریکەی بولبول، قاسپەی کەو
هەر لە بەیان تاکوو شەو
بە ئاوازی ساز و خۆش
دڵ دێننە جۆش و خرۆش
شاخی بە بەفر و بەرزی
دەڕوانێتە سەر حەرزی
مەلا عەوڵای بێتووشی
هەزار ڕەحمەت بێ تووشی
ڕۆڵەی ئەم خاک و ئاوە
لە دنیادا بەناوە
نە بە زمان نە بە قەڵەم
ناتوانم مەتحی بکەم
تورک و فارس و ئەرمەنی
کورد و ڕۆم و یەمەنی
کەس نییە ناوی نەزانێ
چم داوە لە بەیانی
بێتووش بەڕاستی خۆشی
مەڵبەندی عەیش و نۆشی
چۆن مەدحت بە من دەکرێ
هەر ئەوەندەم پێ دەکرێ
قەت دەرنەچی لە یادم
هەر بەوەندەش دڵ شادم
مێرگاسی جوان و ڕەنگین
سازگارە و جێگەی هاوین
جێی ئاهەنگ و سەیرانە
دڵگیری پیر و جوانە
دولکانمکان و کانیلانمکانی
سەد دڵ دەبێ حەیرانی
لە مێشکەپەمکان و ڕەجاکەمکان
مام حاجی پیاوی چاکە
بێشکە و دێگە و بالێتان
شیرانیان و دیناران
سەرووی دیناران بناوە
دێیەکی خاوەن ئاوە
گەیشتە بێژوێ نۆبە
جێی زکر و دین و تۆبە
جێی تەدریس و مەدرەسە
دوورە لە درۆ و دەلەسە
شێخەمیناعلامی ئەمیندار
پیاوی خودا و خوێندەوار
زۆر بەناوبانگ و ناو بوو
قیبلەگای پیر و لاو بوو
هەرکەس ئەوی ناسیبوو
فێری خودا ناسی بوو
پیت و بەهرەی خودا بوو
بۆ سەر زەوی ڕژا بوو
سەرچاوەی نەقشبەندی
خۆزگەم بەوەی چۆ بەندی
هەزار ڕەحمەت لە گۆڕی
یەزدان بێ چاوەنۆڕی
مووچەکانی بێژوێ
قوڵەمکان و موونەمکان و بەردەسوورمکان
مەزرێمکان هەمووی خوار و ژوور
هەم گۆجارمکان و سێ کۆزوومکان
کوروێ و داری و دارمازوو
لە گوێزلی هەنجیر و ترێ
هێندە زۆرە ناگوترێ
گرتکی هەر ئاوەدان بێ
هەتا سەر خانەدان بێ
کاوژان لەوبەری گرتکی
زۆرن مێوژی بەکەڵکی
هەزار سڵاو لەو گوندە
لەو بێژوە ڕەند و مەندە
بێژوێ بەهاری شادی
لە ئالان بۆتە نادی
سەد و بیست ماڵ باڵایە
هەمووی ئاڵ و واڵایە
کوڕ و کچ و لاو و پیر
هەموو زانا و عەقڵ و ژیر
دڵ خۆش و دەم بە خەندە
شینی وێنەی گۆوەندە
پیری بە کەیف و دڵ جوان
لە دەوڵەمەند تاکوو شوان
هەموو شیرن کەلامن
پڕ عەقڵ و هۆش و فامن
کوڕ و کچی هەرزەکار
فێری گۆنگەڵ و قومار
لاوی گورج و گۆڵ و توند
دێتە بەرچاو لەنێو گوند
کوڕان شێر و پڵینگن
کچان قاز و قوڵینگن
کانی مزگەوت و چنار
مەلا و فەقێ و خوێندەوار
هەر لە بێژوێ جوانن
پێکەوە شان بە شانن
بێژوێ! هەتاکوو ماوم
لاناچی لە بەر چاوم
با لەو سەری دنیا بم
ئەگەر لە تۆ دڵنیا بم
هەر پێم وایە لە لاتم
هاودەنگی خاک و پاتم
ئەو جا بە خوات دەسپێرم
بێژوێی بەخێر و بێرم
خوات لەگەڵ بێ بێژوێی خۆش
شەرتە نەتکەم فەرامۆش
سنجوێمکان، دۆلیمکان و ڕەشەکانمکان
بمبەخشن بە هەرسێکان
هەر ئەوەندەی دەزانم
بڵێم هەتا دەتوانم
جێی گەورە و خانەدانن
خاوەن قۆناخ و نانن
گروێسمکان لەبەر دڵانی
وەک گوڵی سەر چڵانی
خاوەنی زەوی و زاری
جێی هەنجیر و هەناری
تەماتەی بەهارانت
مرەبای هەنارانت
گڵەسپی، مێرگان و زێوە
شێخەسووری کڕێوە
دەورەی ئەڵمانمکانی داوە
یاخوا هەر ببن ئاوا
مەلا پیرەشخص و شێخەسوورشخص
دوو مەرقەدی پڕ لە نوور
جێگەی ڕاز و نیازن
دوعایان لێ دەخوازن
لە هەموو گۆشە و کەنار
لە دێهات و لە ناو شار
پۆل پۆل و دەستە دەستە
بێ ماندوو بوون و خەستە
بەرەو پیلیان دێن لە دوور
زیاتر لەبەر شێخەسوور
بەتایبەتی بەهاران
بە کۆڵەپشت و باران
کولێرە و نانە چەورە
بە لێشاوە لەو دەورە
زۆر جار بە بەزم و ئاهەنگ
کوڕ و کچی شۆخ و شەنگ
دەگرن دەستی ڕەشبەڵەک
زەرد و سوور و چاو بەڵەک
با لێرە دەس هەڵگرین
بچین هەڵپەڕکێ بگرین