چاوەکەت مەستە بە ناحەق فێری مەیخانەی مەکە
از کتاب:
دیوانی ئەدیب
اثر:
ادیب (1874-1932)
1 دقیقه
2296 مشاهده
چاوەکەت مەستە بە ناحەق فێری مەیخانەی مەکە
لێی گەڕێ مەمنوونی بەزمی دوردی پەیمانەی مەکە
زولفی سازاوت دەسا تەرتیب و چینی تێک مەدە
حەیفە تووشی جەوری ڕێش و کێشی لەرزانەی مەکە
پەرچەمت جێی ئاشیانەی بولبولی تەبعی منە
چونکە ئێشکچی شەوە، تۆ مەنعی هێلانەی مەکە
گەردنم پێی خۆشە حەڵقەی تای تەنافی زولفەکەت
چاوەکەم ئیتر حەواڵەی تۆق و زۆڵانەی مەکە
دڵ بە مەیلی خۆی دەمێکە عاشقی باڵاکەتە
تۆخودا مائیل بە غەیری خۆت و بێگانەی مەکە
هەر لە ئەووەل تۆ دڵت بردم بە نازی چاوەکەت
تازە فێری ڕاهـ و ڕەسم و تەبعی پەروانەی مەکە
عاشقی خونچەی دەمت تاکەی دەبێ ئاوارە بێ
مەحڕەمی ڕازە، حەواڵەی چۆڵ و وێرانەی مەکە
هەر بە ڕەسمی دیدەنی باسێکی نایێنی دەمت
دڵبەری وا نابێ عەیبە نانەجیبانەی مەکە
خۆت دەزانی وەک ئەدیبتخلص کەس بەندەگی پێ ناکرێ
وا بە ڕیسوایی لە ناو ئەم خەڵکە ئەفسانەی مەکە