ئینسافە لە بۆ بێڵێ هەموو لابە و زاری

از کتاب:
دیوانی ئەدیب
اثر:
ادیب (1874-1932)
 1 دقیقه  743 مشاهده
ئینسافە لە بۆ بێڵێ، هەموو لابە و زاری
ئەندێشە کەمێ باشە لە تەعنەی منی عاری
ئەو بێڵە مەگەر بێڵە وەیا ئۆتۆمۆبێڵە
سێ مانگێ موعەتتەل بێ، لەبەر بێ تەنەکاری
بۆ پێمەڕە قەت پەردەیی عارت مەدڕێنە
گەر خاوەنی شان و شەڕەف و هۆش و ویقاری
کوورەت لە بەهارێوە دەمێ جۆشی نەهێنا
کەی کوورەیە؟! شایانە بڵێی کۆنە بوخاری
قد ضاق مجالي كسرالله علاتكعربی
تەفرەم مەدە چیتر ئەتۆ و حەزرەتی باری
ئەی وای چ سوودێ هەیە لە شکانی دڵی من
لا تحترق الکور بفطینی و ناریعربی
هەر چەند مەلەکەی بیری تۆ پڕ تاو و عەجیبە
بگرە قەڵەمت، بەسیە، نەوەک ڕووشە بباری