سەد حاتەمی تایی بە غوڵامت لە سەخادا
از کتاب:
دیوانی ئەدیب
اثر:
ادیب (1874-1932)
3 دقیقه
1467 مشاهده
سەد حاتەمی تایی، بە غوڵامت لە سەخادا
وەرقا و وەفا خاکی حەریمت لە وەفادا
ئاوێنە مەگەر وێنەیی ڕووتە لە سەفادا
هاوار و گرینم بەسە ئیتر لە خەفادا
تۆقیفی منت بۆچیە ئاخر لە جەفادا
عوششاق هەموو شیفتەیی حوسنی تووە یەکیەک
شەیدا و پەرێشان و بریندارە بە ناوەک
شاگردە لە بۆ ساحیریی تۆ مانی و مەزدەک
نەشئەی دڵی من بۆ نمی لوتفی تووە هەر وەک
پشکووتنی گوڵخونچە لە دەم بایی سەبادا
جێی هەر سەرەتیری موژەکەت، خوێنە دەجۆشێ
بەم چاوە بڵێ: چی دیکە عیشوە نەفرۆشێ
ئەم تفڵە لە گەهواری بەدەندا دەخرۆشێ
هەر جارێ کە ئەم پەردە بە پەشمینە دەپۆشێ
ئاشووبە دڵم وەک سەری زولفت لە هەوادا
دێوانەمە بەو پڕتەوەت ئەی شەمعی دڵ ئەفرۆز
هاتوومە تەوافت منی پەروانەیی خودسۆز
جەرگم هەموو بریانە بە پەیکانی جیگەردۆز
لەو کونجە کە پاپەندی خەمی تۆمە شەو و ڕۆز
کارم چ بە عەیش و تەڕەب و بەزم و نەوادا
مەجنوون سیفەت، زارو غەریبانە لەسەر ڕێی
چەند موددەتە عەزمم بوو سوئالێکی بکەم لێی
ئەمڕۆکە لە ڕووی لوتفەوە پرسی کە: ئەتۆ کێی
ڕووم نایەوە سەر خاکی بەری پێی و وتم پێی:
عەقڵ و بەدەن و عومری منت بۆ چی بەبادا
فەرمووی کە: ئەمن یەکسەرە بێ مەنزڵ و بێ جێم
جیسمی تۆ ئەگەر حازری قوربانییە بۆ ڕێم
کاشانەیێ خاڵی بێ لە بێگانە، بەڵێ دێم
بێ باکە، خەدەنگی لە جیگەر دام و وتی پێم:
ئەی ئەبلە وەرە، جەژنی ویسالت لە فەنادا
بۆ بادەیی مەعنا، لە دەم و قەولی لەبیبان
ساقیی و نەی و بەربوت و ئامێزی حەبیبان
ئەمڕۆ وەرە ئەم بەزمە بە کوێرایی ڕەقیبان
بێ جێ و جیهەت مەمدەنە بەردەستی تەبیبان
کوژراوی سەری غەمزە چ دەخڵی بە دەوادا
ماتی خەمی ئەبرۆ و دو لەعلی لەبی ئاڵم
جانا چ دەبێ جارێ، حەزەر کەی لە وەباڵم
ڕۆژێکی بە سەردان وەرە بۆ دیدەنی حاڵم
چەند خۆشە لەبەر ئێشی برینت کە دەناڵم
غم از دل و کم از سرم این سایه مبادافارسی
بولبول بە هەوایی گوڵی وا کەوتووە حەیران
ئەو موتریبە جەرگ و دڵمی کردووە بریان
ئەو مەجلیسە تەشکیلی لە مەست و عوقەڵا بوو
قەلبم بە هەوای عیشقەوە سا کەوتەوە هەیجان
سەرخۆشی دو لەعلت چ دە پەروایی ڕەوادا
قوربانی سەفای خۆروەشی پاک سرشتم
چەندێکە کە وا تالبی ئەسراری بەهەشتم
جۆیا لە هەموو مەعبەد و دێر و لە کەنشتم
بڕوانە قەزا و قەدەر و ئەسڵی سرشتم
دینم لە بەهای جەننەت و فیردەوسی لەقادا
ئاوارە لە مەئوای وەتەن و کۆیی غەریبا
وێنەی خەت و خاڵت کە لەنێو بادە نەدیبا
ئەو شیعرە پەریشانە چ ئاسارە عەجیبا
بۆ دیتنی زوهرە و قەمەری یارە ئەدیباتخلص
باڵۆنی خەیاڵاتی تۆ ڕۆیی بە هەوادا