هەواڵی قزڵجی و زەبیحی، دوو هەواڵ لە سێ تفەنگدارەکە

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 2 دقیقه  711 مشاهده

شەوێکیش کاک هێمنم میوان بوو، لە ناو قساندا گوتم: کاکە من و تۆ پیر بووین؛ ڕەنگە بەرداوبەرد و ژیانی چیامان لە تاقەتدا نەمابێ. حەز دەکەم تۆ لە ئەندامەتیی ئیفتیخاریی حیزب واز بێنی و بچی لە ماڵە خۆت ئەدەبیاتی کوردیی بنووسی؛ هەموو کەس حورمەتت دەگرێ. قبووڵی نەکرد. دوایی دەگەڵ غەنی بلووری و سیراجی و چەندێکی تر لە حیزب جوێ بوونەوە و بەر نەحلەت و جوێنی حیزب کەوتن و هێمنیان چەند ڕۆژێک لە چیا گل دایەوە و هاتەوە لە گوند بەوپەڕی پەرێشانیی دەژیا. هەم ترس لە حیزبی دیموکرات، هەم ترس لە دەوڵەت، ئاخری چاری ناچار هاتە مەهاباد و خۆی دایە دەست دەوڵەت و بردیانە ورمێ و گۆڤاری سروەی بۆ دەنووسین. چوار ژمارە و نیوی نووسی و سەرەنجام لە ١٣٦٥/١/٢٩ - کە دەبێتە ١٨ی ئاپریلی ١٩٨٦ - بە سەکتەی قەلبیی مرد و بردیانەوە مەهاباد ناژتیان. بەڕاستی بە مەرگی هێمن خۆم زۆر بەتەنیا هەست دەکەم. بەداخەوە هێشتا من ماوم... لەم بەینەدا کە لە«ورمێ» بوو- جگە بە هۆی تەلەفۆن - چەند جارێکیش لە ورمێ دیتمەوە. تەنانەت جارێک پێکەوە چووینە «ڕاژان». ماڵە بارزانی و سەرانی پارتی زۆریان حورمەت گرت و هیچ بە چاویاندا نەداوە کە ڕۆژگارێک زۆری خراپەی بارزانی گوتبوو. تەنانەت پووڵیشیان دایە.