شەخسێکی تووڕە و گێوژێکی گەیشتوو!

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  756 مشاهده

مەلا وەیسی گوتی: کاک هەژار! هیچ کەس تا ئێستا نەیوێراوە پووشێکیش لەم قەبرستانە بەرێ؛ دیارە شەخسێکی زۆر تووڕەیە!

- مامۆستا ڕاوەستە قسەی حیسابیم هەیە!

ڕووم کردە قسنەکە:

- ئەی شەخس! گێوژەکانت گەیشتوون؛ فەرموو بیانتەکێنە و بیانخۆ! دەنا دەوەرن و دەڕزن. ئەگەر نا ئیجازە بدە من بیانخۆم. خۆ تۆ گولی بەخیل نی، نە خۆت بخۆی و نە بیشیدەی بە کەس!

چووم بە لای گێوژەوە. مەلا و دوو سۆفیی هاوڕێی دەڵێن: نەکەی! گوناحە! حەرامە! پێلەقەم لە دا دا، گێوژ داباری. باوەڕ کە مەلا و سۆفی کە گوناحەکەیان بە من کردبوو هیچیان وە بەر من نەهێشت؛ گیرفانیان لێ ئاخنی!