زمانی ئەم کتێبە

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  1800 مشاهده

گێڕانەوەی بەسەرهاتم لە ژیاندا، قسەی بەر ئاگردانە و چیرۆکێکە بۆ لاوێکی دەگێڕمەوە. ئیتر نامەوێ بڵێن ئەدەبی نییە و عیلمی نییە. پێی ناوێ فڵان بڵێ بۆ لەو جێگە وای نەگوتووە؟ بۆ فڵان وشەی عارەبی یان فارسی دەکار هێناوە؟

ئەگەر ڕاستت دەوێ بە زمانێک نووسراوە کە لە مەجلیسان قسەی پێ دەکەم و هیچ خۆم پێوە ماندوو نەکردووە کە ئاسەوارێکی ئەدەبی بێت. ئەو کاری بۆ شەرەفنامەم کردووە و خۆم دەگەڵ ماندوو کردووە و بیر و مێشکم هەڵکوشیون، لێرەدا باسیان نییە.