مردنی دایکم

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  1284 مشاهده

دایک لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا تووشی نەخۆشی سیل دەبێ و زۆری پێ ناچێ دەمرێ. تاقانەکەی لە تەمەنی دوو ساڵیدا لە دایک بێبەش و هەتیو دەمێنێ. ژنێک بە ناوی «خات شەرافەت» لە سارەوانان ماوەیەک شیری داومەتێ. لە پاش ئەوە دوو ساڵ ژنێک بە ناوی «خات ڕوقیا» سەرپەرشتیم دەکا. تا بابم سەر لە نوێ بۆ جاری چوارەم ژن دێنێ و ژنەکەشی لە بنەماڵەی قازییەکانی سەردەشت بوو. ناوی «مریەم» بوو؛ بەڵام هەر بە ناوی «کچی قازی» دەناسرا. پاش دوو ساڵ هۆگر گرتن بە خات ڕوقیاوە، دیسان هەتیو کراومەوە و دراومە دەست دایکی سێهەم.