بار کردن لە تەرەغە و هاتنە بۆکان

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  967 مشاهده

بۆخۆم دەرسم بە برا گچکە و برای گچکەترم دەگوت. بەڵام زۆر زەحمەتە منداڵێک بە تاقی تەنیا زەوقی لەسەر خوێندن بێ. بیرم زۆر لێ دەکردەوە کە ئەو برایانەم ئامانەتی بابمن و لە مل مندان. ئەگەر نەخوێندەوار دەرچن من خەیانەتم بە ئامانەت کردووە. زۆریش گران بوو دەست لە ژیانی لادێ کە دەگەڵی ڕاهاتبووم بەردەم و بچمە شار کە هیچ لە کاسبی شار سەرم دەرناچێ. ئاخری لێ بڕام کە هەرچی دەبێ با ببێ، تەنیا براکانم بتوانن بخوێنن. لە پڕ قەراری خۆم دا. ماڵاتەکەم سەرجەم فرۆشت و هاتمە بۆکان. خانوێکی پوتەکەی پیسەکەی لە لای سەروی مزگەوت و بەرانبەر بە حەوزی بۆکانم مانگێ بە سێ تمەن بە کرێ گرت کە حەوشۆکێک و ناوماڵێک و وەتاغێک بوو. پاش ماوەیەک بە حەوسەد تمەنم کڕی و خانوێکی شاری سابڵاغم دا بە هەشت سەد تمەن و قیمەتەکەم بژارد.