فەلەک بە تیر و کەمانی لە ئێمە چۆتە کەمین

از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
 3 دقیقه  1426 مشاهده
فەلەک بە تیر و کەمانی لە ئێمە چۆتە کەمین
شکارگاهی زەمینە، لە چنگی کێوە دەچین!
دەخاتە گەردنی ئێمە میسالی دابەستوو
گوریسەکی بەڵەکی سوبح و شام و ناترسین
بە حوققەبازی و لەعبی زەمانە ناخەڵەتێین
ئەمێستە پێدەکەنین و لە ئاخیرا دەگرین
ئەمین مەبە لە سبەینێ ئەمەت بەسەر دێنێ
حەوادیساتی زەمانە کە نایەتە تەخمین
وجوودی ئێمە کە ڕۆژی حەیاتی ئاوا بوو
یەقین بزانە کە شەو لێ گەڕاو و دەربەدەرین
ئەم ئەرزە کۆنەهەوارە، خەلایقیش کۆچە
تەماعی سووری نەبێ کەس لە ژێری چادری شین
دوو گەز زەمین و سێ گەز جاو و مستەخۆڵێکە
لیباسی پێخەف و ڕایەخ هەتا دەگاتە سەرین
سەبا موسەللەمی ئافاقە قاسیدی غورەبای
ئەنیسی یاری و هەمڕازی عاشقی خەمگین
سبەینێ هەستە مەوەستە خەبەر بگەینە وڵات
دیارە چەندە حەزین و غەریب و بێ کەیفین
کە چوویە سەر حەدی بابان و عێلەکەی جافان
بگریێ هەروەکوو بارانی ماهی فەروەردین
لە قوڕ بنیشە بڵێ: قەوم و قیلە هاوارە
ئەسیرە کەیفی لە ڕۆما لە حەبسی زێری زەمین
لە کوردی بگرە هەتا تورک و عارەب و عەجەمی
لە ئاخ و داخی دەسووتێن و شین دەکەن دەگرین
لە کوێرەدێیێ کە کەیفی تیا بێ فیردەوسە
جەهەننەمە کە نەما کەیفی شاری قوستەنتین
حەزین و دەرهەمی ئەم شارە زۆری بێگانەن
لە حەسرەتی عەجەبا شارەزووری چەن دەگرین!
گەلێ هەناسەیی کێشا و چاوی خۆی گێڕا
کەسی نەدی لە عەشیرەت، لە داخی چۆن نەمرین!
زوبانی کوردی و تورکی و فارسی و عەرەبی
وەهای دەزانی وەکوو بەیتی خوسرەو و شیرین
ئەمەش دەلیلە لە تەئسیری مەرسییەی کە گوتم:
چوار زوبانی تێ دایە قەسیدەیی ڕەنگین
دریغ و حسرت از آن شاهباز سدره نشینفارسی
به دام مرگ فتاد و به خاک گشت دفینفارسی
ز لوحه‌ی خط موزون و قطعه‌ی منظومفارسی
خجل شد ابن هلال و ڕوان ابن متینفارسی
بە کێ بڵێم کە بە کەیفی بڵێ بە کەیف و سروور:
خەمی نەبێ کە فەلەک عاکیفاتی چللەگوزین
جنوبهم تتجافی عن مضاجعهمعربی
یستغفرون لک بالغدو حتا حینعربی
علی تعلو بااعلی الجود عبرتناعربی
مدی الزمان انوح نیاح منتدبینعربی
اوگون کە اسب کلامی زمانە ایلدی زینترکی
کف کفایتی کیفیە ویردیلر دزگینترکی
بو گیجە کیفی افندی گورندی ڕویادیەترکی
جناندە زمزە غلمان و حورە اولدی یقینترکی
کسلدی ماتم نظمندە زەهرەنک تاریترکی
طاغلدی حسرتی نثرندە عقدەی پروینترکی
کبیر در بو مصیبت، عظیم واقعە درترکی
صغیر یازینە تاریخی، خامەی مشکینترکی
لە یەک دو لاوە هەتیوی لە پاش بە جێ ماوە
یەکێکی بیکری مەعانی، دووانی تیفلی حەزین
ئەمن کە مامی ئەوانم دەیاندەمە ئودەبا،
کچانی زادەیی تەبعی لەتیفی حیجلەنشین
وەلێ کوڕانی ڕەزا نین بە خاکی ڕۆم و دەڵێن:
لەلای ویلایەتەوە چاوەنۆڕی مامی ترین
قەڵەم شکا و موڕەککەب ڕژا و نامە نەما
لە داخی قافییە تا خۆی گەیاندە ئاهـ و ئەنین
ئەدیب و ئاقڵی لەم بەحرە وەک «تڕی بن گۆم»
گەلێکی ون بووە حاجیتخلص وە چاکە لێی دەرچین