تا بڵێی فەڕقی هەیە میهری من و ماهی فەلەک

از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
 1 دقیقه  1920 مشاهده
تا بڵێی فەڕقی هەیە میهری من و ماهی فەلەک
لە سەرا تا بە سورەییا، لە سەما تا بە سەمەک
هەر کە لای کردەوە عوقدەی سەری زولفی لادا
لە هەموو لاوە سەدای سەللی عەلا گەییە مەلەک
گوێ لە واعیز مەکە ئەمشەو تەک و تەنها وەرە لام
ڕۆژی مەحشەر بەمە گەر بمخەنە دۆزەخ بە دەرەک
کوتکوت و تیکەبەتیکەم بکەن و بمدەنە سەگ
جێگەمە لەم دەرە ناڕۆم بە جنێو و بە کوتەک
خالیسە سیککەیی ئیخلاسی دڵی موخلیسی من
بیخە نێو بۆتە چ حاجەت بەمە بیدەی لە مەحەک
ئەی مەهی چاردە سەیری مەهی دوو هەفتە بکە
وەک منی دابنێ چاوی من و تۆ ناگەنە یەک
لە نقووشی غەزەلم چین و خەتا داماون
کێ دەڵێ ئەمتیعەیی کوردە کەڵاش و کەپەنەک؟!
بۆ تەماشای بەلەک و زەندی سپی و چاوی بەڵەک
نیشتووە لەم دەرە عاشق وەکوو حاجی لەکلەک