سەد وەکوو ڕۆستەم بە دڵ قەمچی لە ڕەخشی دا بە زی

از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
 1 دقیقه  1161 مشاهده
سەد وەکوو ڕۆستەم بە دڵ قەمچی لە ڕەخشی دا بە زی
وەک گەیشتە خەندەکی پایانی عومری دابەزی
ڕۆژتە ئەی بادی نەورۆزی لە بن بەفری گران
کانی پێی سڕ بوو، چناریش دەستی چوو، پەنجەی تەزی
سونبولی زولف و گوڵی ڕوخسار و سەروی قامەتی
مانگی نیسان و گوڵان نەیدی لە نێو باخ و ڕەزی
دڵبەرم تەنها کە بوو لەو بەینە خۆی ڕووت کردەوە
من دڵم خۆش بوو کە چی دووبارە دایپۆشی کەزی
غەمزە دەستی کردە ناز و ماری زولفی داخزی
دڵ لەبەر پێی کەوتبوو، ئەم دەیدزی ئەو دەیگەزی
چاکی سینەم بۆ چی ئەو خەییاتە نایدروێتەوە
چاوی بیماری وجوودی کردمە دەرزی و دەزی
حاجیب و حاجی هەموو ڕۆژێ بە گژ یەکدا دەچوون
بێ حەیا بوو ئەو سەگە عاری نەبوو، حاجیتخلص بەزی