عەسا و قامەتم تیر و کەوانە

از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
 1 دقیقه  1247 مشاهده
عەسا و قامەتم تیر و کەوانە
کەچی دڵ تالیبی ڕەوتی کەوانە
ئەگەر جەمعی وەکوو عەقدی سورەییا
پەرێشانت دەکەم وەک حەفتەوانە
هەتا کەی هەروەها شەققەی سمت دێ
غەم و غوسسەی جیهان باری گرانە
ددان و مووی سەری وەک کوهنەپیران
نیشانەی داوەشان و هەڵوەرانە
جەوانی وەک جوانی کەوتە داوی
لەغاوی ڕیشییە، زینی ڕەوانە
بە سەر چوو خەتتی سەبزی، مژدە ئەی دڵ
دەمی دروێنەیە و خەرمان و دانە
ئەوی خۆشم دەوێ میسلم نەدیوە
بە غەیرەز خۆی لە ژێر ئەم ئاسمانە
لە بەینی زولف و خاڵ و نوونی ئەبرۆ
بە ئەلفی قامەتی جانی جیهانە
لە هەردوو لامەوە زولفی دوو لانە
ئەسیری کردم و بێ ئاشیانە
لە ڕۆما گەر مەتاعێ بێ تەماعی
بە خۆڕایی بدەن هێشتا گرانە
ئەبووزەڕ مالیکی دنیایە لێرە،
ئەوی «غازی» هەیە ساحێب «قڕانە»
ئەگەر توججاری حاجیتخلص پارە بێنە
مەتاعە نیک و بەد، دنیا دوکانە
لەبۆ عوقبا بزانە کام بە کەڵ دێ
ئەتۆ موختاری ئێستا لەم میانە