کە تۆفانی سروشکم کەوتە غەوغا
از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
1 دقیقه
1595 مشاهده
کە تۆفانی سروشکم کەوتە غەوغا
بە مەهـ ماهی گوتی: یا حافظَ اللهعربی
ئەمن عەنقاترم بۆ چی زەبوونم
لە لام وەک قافە باری تەنکی ئەسما
دەزانن من کە بێ دار و دیارم
سەگی مەجنوونم و غەمخواری لەیلا
لە دنیا هەر کەسێ مەقسودی عیشقە
بکا وەک من بە کوللی تەرکی دنیا
کە دایهێنا و هەڵینا چاوی مەستی
ڕەوان فیدا دەکەم دڵ چاکی هێنا
فەلاتوون تۆ دەڵێی دنیا قەدیمە
لە خمخانەت بنێن وەک خۆت لە خم نا
ئەدی بۆ چی زەمینیش بۆتە گەردوون
لە سەیلی ئەشکی توندی بێ موحابا
موسڵمانان سوخەن سەربەستە تا کەی؟
لە دەست ئەو کافری بێدینی تەرسا
لە هەردوو لاوە زولفی کەوتە گەردەن
نە لەم لا دەردەچێ حاجیتخلص نە لەو لا