ئەوە شاهەنشەهە بۆ عەبد و پاشا

از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
 1 دقیقه  1506 مشاهده
ئەوە شاهەنشەهە بۆ عەبد و پاشا
موعەللەق خەیمەیی ئەفلاکی هەڵدا
ئەتۆ مەسنووعی، چیت داوە لە سانیع؟
لە زانینی ئەوە نادانە دانا
موعەممایە جیهان ئیسمی موعەمما
مەکانی ئیسمە نەک جێگەی موسەمما
بە بێ دینی جەماڵی بێ قەرینی
خەلایق سەربەسەر ئیمانی هێنا!
بە با زولفی کە لەرزی تابەتا بوو،
لەگەڵ لەرز و لەگەڵ تا بوونە هەمتا
موتاڵای دەوری زولفەینی موسەلسەل
ئەوەندەم کردووە لێم بۆ بە سەودا
لە دەوری دوڕڕی دندانی بەقیمەت
ددانی کەندووە لوئلوویی لالا
لە لای من پەشمە ئەم زەخمە هەتا کەی
بە زایع ناچێ ئەم سەبرە لە لای خوا
زەمانی حاڵە حاجیتخلص حاسڵی تۆ
دەبێتە دوێنێ ئەمڕۆ میسلی فەردا