سەروە یا عەرعەرە یا تازە نیهالی چەمەنە
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
1 دقیقه
830 مشاهده
سەروە یا عەرعەرە یا تازە نیهالی چەمەنە؟
یا ئەوە گوڵبونی باڵای گوڵی گوڵزاری مەنە؟
عاشقی زولف و ڕوخی سەرسەری یارێکم ئەمن
چاوی بیمارە، گوڵی زارە، قەدی نارەوەنە
قەدی سەروە بەری هێناوە کە میوەی دەمی وی
ناری پستانە، گوڵی نەوڕەسە، سیبی زەقەنە
بە هەوای باغی گوڵانی کە دەنازێ حەقیە
گوڵی من گوڵ دەمە، گوڵ چەپکەنە، گوڵ پیرەهەنە
دڵ کە کوشتەی ڕوخیە بەستەیی زولفە دەگری
شەوی هیجرانە دەڵێی ناڵەیی مورغی چەمەنە
ئەشکی من چونکە لە سەرچاوەیی دڵ دێتە دەرێ
ڕەنگی گوڵنارییە مرواریی خاکی یەمەنە
زولفی لەرزانی بە سەر چاوی بە دەم بادی وەزان
میشکی تەڕ، عەنبەری تەڕ، چەتری غەزاڵی خوتەنە
کوشتنی بولبولی مسکین چییە؟ پشکووتنی گوڵ
مەتڵەبت کوشتنی عاشق نییە، تۆ پێمەکەنە
دڵ و دینم لە بەهای ماچی دەمی داوە دەڵێ:
لە وەفاییتخلص مەگرن عاشق و مەجنوونی مەنە