مەمکوژە تۆ گەردەنی خۆت ڕووت لە زولفان دەرخەوە

از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
 3 دقیقه  5656 مشاهده
مەمکوژە تۆ گەردەنی خۆت ڕووت لە زولفان دەرخەوە
ئەی سەبای ساڵحان ئەتۆ بکەی ئەم شەوە ڕۆژ بێتەوە
تاقەتم چوو ئارەقی گەردنت بە زولفان ون مەکە
ئەی ستارەی سوبحدەم ئەوشۆکە زووتر دەرکەوە
سووتبووم خۆم دا پەنای زولفت دەمێک ئاسوودە بم
ڕووت نیشان دام باز لە سایەی تۆوە ئاورم گرتەوە
زولفت ئەفشان کرد و پەنهان بووی و دونیات کردە تەم
خۆت وەدەرنا عالەمت سووتاند و ئاورت کردەوە
با بە هەویای پایبووسیت عومری من کۆتا نەبێ
مەیخە پشت گوێ، مەرگی من، بێ زولفەکانت بەردەوە
ئولفەتی زولفت چییە قوربان لەگەڵ ڕوخساری تۆ؟
خۆ بە هیچ دینێکی نابێ کوفر و ئیمان پێکەوە
هاتە سەر خەندە کە من سوڵتانی حوسن و دڵبەرم
غایەتی سووڕەت نومای ڕۆژی جەماڵی من شەوە
بای سەبای بەرقەع گوشا بوو؟ یا ئەتۆ بووی خۆت نواند؟
یا نە ڕیزوان دەرکی گوڵزاری بەهەشتی کردەوە؟
من لەبەر عەکسی نیگاهت کەوتووم هۆشم نییە
چاوەکەی تۆ هەر نەخۆشە یا نە سەرخۆشی خەوە؟
خارق العاداتعربیی زولف و خاڵ و خەندەی زاری تۆ
میشک و عەنبەر، شەهد و شەککەر، لەعل و گەوهەر پێکەوە
زولفی لادا تا دیار بێ جاعیلی لەیل و نەهار
ڕووی وەدەرنا تا بزانن خالق الأصباحعربی ئەوە
نەوڕەسیدەی نەخلی باڵای شەرحی حەرفی وەحدەتە
نەور و نەکهەت، نوور و زوڵمەت، نار و جەننەت پێکەوە
وەک سەری زولفت دەبێ کێ بێ حیسابی تێک نەچێ
گەر بە ناز تۆ بێیە پەی مەحشەر بە چاوی مەستەوە؟
چم لە ئوممێدی بەهەشت و بیمی دۆزەخ داوە من؟
دۆزەخی من هەر فیراقە، جەننەتم وەسڵی ئەوە
لێوەکەت عومرم بوو شەرتت کرد بە دڵ جارێکی دیش
وەختە بوو بمرم وەرە عومری دوبارەم پێ بدەوە
خۆش بە ناز ڕامەبرە، قوربان، ئیلتیفاتێکت هەبێ
دادخواهـ زۆر کەوتوون نەختێ سەمەندت بگرەوە
تاقی ئەبرۆت دەرخە شادم کا هەتا قوربانی بم
عیدی قوربان چونکی شەرتی ڕوئیەتی ماهی نەوە
داخۆ چ بکا پاش خەت و خاڵان سەفی موژگان بە ناز؟
لەشکری تورکان ئەوا هات و فەڕەنگی پێشڕەوە!
ئاهـ و ناڵەی بێقەراریم عالەمی خستۆتە جۆش
گوڵ بەناز پەروەردەیە ئەی دڵ دەمێکی بسرەوە
من لە سەر خاکی دەری یاری سەفەرکەردە نەمام
نامرم ئەهلی بەهەشتم گەر ژیانم بێتەوە
تۆ هەڵستای بەو دەمە ڕۆحی وەفاییتخلصت زیندە کرد
با قیامەت کەس نەڵێ هەر یێکە توخودا هەستەوە